چی بەسەر پیاودا دێت کاتێک دەبێتە باوک؟

تەندروستی 23/06/2021

Alternate Text

زۆرینەی ئەو ژنانەی منداڵیان دەبێت، توشی حاڵەتی خەمۆکی دوای منداڵبوون دەبن، توێژینەوەیەکی نوێش سەلماندوویەتی بەهەمان شێوەش پیاوان توش دەبن.

باوکانیش توش خەمۆکی دوای منداڵبوون دەبن

شارەزایانی بواری پزیشکی لە ئەمریکا، لەنەخۆشخانەی شیکاگۆ تایبەت بە منداڵانی تازەلەدایکبوو، توێژینەوەیەکیان لەنێوان ئەو دایک و باوکانەدا کرد کە منداڵەکانیان لەنەخۆشخانەکەدا ماونەتەوە، بۆیان دەرکەوتووە، سێ یەکی دایکان توشی خەمۆکی پاش منداڵبوون بوون و پێنج یەکی باوکانیش بەهەمان شێوە ئەو حاڵەتەیان توشبووە.

کەمتر بەشداری چالاکییەکانی منداڵەکەیان دەکەن

توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی ئەو باوکانەی زیاتر توشی خەمۆکی دەبن، کەمتر بەشداری لە چالاکییەکانی گەورەکردنی منداڵ و یاریکردن دەکەن لەگەڵیاندا.

رەنگە ببێتە هۆی خەمۆکی درێژخایەن

شارەزایان داوا دەکەن، هاوشێوەی گرنگیدان بە تەندروستی دەروونی دایکان دوای منداڵبوون گرنگی بە باوکانیش بدرێت، چونکە گەر لە کاتێکی گونجاودا چارەسەر نەکرێت رەنگە ببێتە هۆی توشبوون بە خەمۆکی درێژخایەن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا