ئەنجوومەنی وەزیران یاسای چاکسازی تاوتوێ دەکات

کوردستان 23/06/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پوختەی کۆبوونەوەکانی وەزیرە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە یاسای چاکسازی تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی حوزەیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە:" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران هەریەکە لە پرسەکانی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە و یاسای چاکسازی و راپۆرتی شیکاری سەبارەت بە رەشنووسی پرۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت ".

دەقی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەت میدیا و زانیاری:

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٢٣ی زایینی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: بەردەوامیدان بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.
دووه‌م: خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەکانی بەڕێز وەزیرەکانی (دارایی و ئابوری، کاروباری پێشمەرگە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) و بەڕێز سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
سێیەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە (١٩٧) ماددە پێکهاتووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا