نانسی عەجرەم بانگهێشتی دادگا کرا

هەمەرەنگ 23/06/2021

Alternate Text

پارێزەری هاوسەری نانسی عەجرەم رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ئەو کەسەی بۆ دزیکردن چوبووە ماڵی ئەو هونەرمەندە، هاوسەرەکەی داوای کردبوو نانسی عەجرەم وەک شایەتحاڵی رووداوەکە بێتە دادگا.

"دادگا بەوە رازی بووە کە نانسی عەجرەم بڕواتە دادگا و شایەتی لەسەر هاوسەرەکەی بدات"

ماڵپەڕی "سکای نیوز" لە زاری گابی جرمانۆس، پارێزەری فادی هاشم هاوسەری نانسی عەجرەم بڵاویکردووەتەوە:" دادگا بە داوای فادی رازی بووە بۆ ئەوەی نانسی هاوسەری بێتە دادگا و شایەتی لەسەر بدات بۆ ئەوەی لە کاتی هەوڵی دزیکردن لە ماڵەکەی هیچ چارەیەکی دیکەی نەبووە جگە لە کوشتنی دزەکە ".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کەسێک بە مەبەستی دزیکردن چووە ماڵی نانسی عەجرەم و بەهۆیەوە ئەو کەسە بە تەقەی هاوسەری ئەو هونەرمەند گیانی لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا