توێژینەوەیەکی زانستی چەند زیانێکی بەستنی ماسکی بۆ منداڵان ئاشکرا کردووە کە پێویستە دایکان و باکان ئاگاداریبن.
رۆژنامەی " دەیڵی مەیڵ "ی بەریتانی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەدراوە:" بەستنی ماسک لەلایەن منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ پێویستە زیاتر لە سێ خولەک تێپەڕنەکات بەهۆی ئەوەی زۆر وەرگرتنی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن زیانیان پێدەگەیەنێت"
رێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لەلای منداڵان دووهێندەی کەسی گەورەیە
باسلەوەشکراوە:" رێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لەلای منداڵان دووهێندەی کەسی گەورەیە بەشێوەیەک رێژەی دووان ئۆکسیدی کاربۆن لەلای منداڵان " ٠.٤ " ە ، بەڵام لەلای کەسانی سەروو ١٢ ساڵان " ٠.٢ "ە و ئەوەش وادەکات لەکاتنی بەستنی ماسک لەلایەن مداڵانەوە رێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن زیاتر وەربگرنەوە بەراورد بە ئۆکسجین".