هەندێک کەس سەرباری ئەوەی ژەمە خواردنی کەم دەخۆن، بەڵام بەردەوام کێشیان
لە زیادبووندایە، کە ئەویش گرفتێکی دەروونی زۆری بۆ ئەو کەسانە دروست کردووە و
شارەزایانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.
"خەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کێش"
ماڵپەڕی "لها" لە زاری شارەزایانی خۆراک ئاشکرایکردووە:" خەوتن
بۆ ماوەیەکی زۆر یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبوونی کێش، بە تایبەت ئەو
کەسانەی شەوانە لە نۆ کاتژمێر زیاتر دەخەون ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" هەڵەیەکی دیکە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش نەخواردنی
نانی ژەمی بەیانییە و پشتگوێخستنی ئەو ژەمە وا دەکات تەواوی رۆژەکە هەست بە
ماندوویەتی بکەیت ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" نەخواردنەوەی ئاو بە رێژەیەکی پێویست کاریگەری
دەکاتە سەر سیستەمی خواردن و رۆژانە خواردنەوەی دوو لیتر ئاو بڕێکی زۆری کالۆری
دەسوتێنێت ".