یاریزانێکی کورد لە خولی نایابی ئینگلیزی یاری دەکات

وەرزش 10/07/2021

Alternate Text

کاردۆ کامەران یاریزانی بەرەگەز کوردی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق گرێبەستی لەگەڵ یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی ئیمزاکرد.

کاردۆ کامەرانی تەمەن ١٨ ساڵ کە کاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراقە ، لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی راگەیاند و لەگەڵ یانەکە لە خولی پلە نایابی ئینگلیزی یاری دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتریش کاردۆ لە تیپی لاوانی هەمان یانە یاری دەکرد.

هاوکات، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بە "کۆمێنت" پیرۆزبایی لەو یاریزانە کوردە کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا