پاش ٢٨ ساڵ ئەرژەنتین نازناوێکی بەدەستهێنا

وەرزش پێش 3 هەفتە

Alternate Text

هەڵبژاردەی ئەژرەنتین بە تۆمارکردنی گۆڵێکی بێ بەرامبەر یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکای بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل بردەوە و پاش ٢٨ ساڵ نازناوەکەی بەدەستهێنایەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا لە وڵاتی بەڕازیل لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی "سامبا" و "تانگۆ" بەڕێوەچوو، لە خولەکی ٢٢ی یارییەکەدا دی مارییا بە تۆمارکردنی گوڵێک سەرکەوتنی بۆ ئەرژەنتینییەکان مسۆگەرکرد و بەوەش هەڵبژاردەکە ١٥مین نازناوی ئەو پاڵەوانییەتییە و یەکەم نازناویشی لە ساڵی ١٩٩٣وە بەدەستهێنا.

بە گوێرەی دیمەنێکی یارییەکە لیۆنێل میسی کاپتنی ئەرژەنتین پاش تەواوبوونی یارییەکە فرمێسکی خۆشی بەچاویدا هاتە خوارەوە و بەوەش سەرنجی هاندەرانی یاریزانەکە و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەلای خۆیدا راکێشا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا