توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مرۆڤەکان ئەگەر بۆ سێ شەو لەسەر یەک بۆ
ماوەیەکی پێویست نەخەون، کاریگەری دەکاتەسەر چالاکی رۆژانەیان و رۆژانی دواتریش
ناتوانن ئەو ماوە کەمەی خەوتوون قەرەبووی بکەنەوە.
" کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی لەش و مێشک دروست دەکات"
رۆژنامەی "دەیلی مایل" بڵاویکردووەتەوە:" بە گوێرەی
توێژینەوەیەک کە لە زانکۆیەکی ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا لەسەر دوو هەزار کەس
ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە مرۆڤ تەنها سێ شەو لەسەر یەک بۆ ماوەیەکی پێویست
نەخەوێت، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی لەش و مێشک دروست دەکات ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" پاش ئەوەی بەشداربووانی توێژینەوەکە وەک
تاقیکردنەوەیەک بۆ ماوەی سێ شەو لەسەر یەک بۆ ماوەیەکی کەم خەوتوون، کۆمەڵێک هەستی
توڕەیی، بێزاری، گۆشەگیری و زوو هەڵچوونیان لادروست بووە و ئازاری جۆراوجۆر و کێشە
لەهەناسەدانیان هەبووە ".
"پێویستە مرۆڤ لایەنی کەم شەوانە شەش کاتژمێر بخەوێت"
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە:" لە پێناو تەندروستییەکی باش و
بەڕێکردنی رۆژێکی پڕ وزە و چالاکی، پێویستە لایەنی کەم مرۆڤ شەوانە شەش کاتژمێر
بخەوێت ".