ناوەڕۆکی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لیۆنێل مێسی لە یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکا لەناو یاریگادا کردی ئاشکرابوو.
پێگەی " سکای نیوز "ی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە:" ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لیۆنێل مێسی لەناو یاریگادا کردی لەگەڵ ئەنتونێلای هاوسەری بووە و بەیەکەوە ئاهەنگیان بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە گێڕاوە".
بەخێزانی دڵخۆشییان بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەکەوە دەربڕیوە
باسلەوەشراوە:" مێسی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گتوگۆی لەگەڵ هەریەکە لە تیاگۆ، ماسیو، سیری کە منداڵین کردووە و بەخێزانی دڵخۆشییان بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەکەوە دەربڕیوە".