ئەم نیشانەیە دەریدەخات کە توشی شێرپەنجەی پێشت بوویت

تەندروستی 11/07/2021

Alternate Text

پزیشکێکی پێست نیشانەیەکی دیاریکردووە لە پیاواندا بەوەی دەرخەری توشبوونی کەسەکەیە بە شێرپەنجەی پێست و پێویستە گرنگییەکی زۆری پێبدرێت.

یکاترینا فیرتییفا، پزیشکی پسپۆڕی پێست بە پێگەی " RT "ی رووسی رایگەیاندووە:" دەرکەوتنی رووتانەوە لەسەردا بەشێوەی پەڵە و گۆڕینی رەنگی پێست و سوور هەڵگەڕانی نیشانەیە بەوەی ئەو پیاوە توشی شێرپەنەی پیست بووە".

 لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانەیەدا پێستی سەر کڕێش دەکات

باسیلەوەشکردووە:" لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانەیەدا پێستی سەر کڕێش دەکات و پێویستە پیاوان بەتایبەت ئەو کاتانەی قژیان کەمە گرنگییەکی زۆر بە پیستی سەریان بدەن بۆ ئەوەی توشی ئەو حاڵەتە نەبن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا