توێژینەوەیەک هۆشداریدەدات؛ ئەم کەسانە ئەگەری توشبوونیان بە زەهایمەر هەیە

تەندروستی 13/07/2021

Alternate Text

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە کە ئەو کەسانەی ددانەکانیان لەدەستدەدەن مەترسی توشبوونیان بە زەهایمەر" خەڵەفان" بەرزە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی نیویۆرک ئەنجامدراوە و لە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەڕیتانی بڵاوکراوەتەوە، ئاشكرایان کردووە کە ئەو کەسانەی ددانەکانیان لەدەستدەدەن مەترسی توشبوونیان بە زەهایمەر" خەڵەفان" زۆرترە بەراورد بەو کەسانەی کە دەمیان تەندروست رادەگرن و ددانەکانیان بەهێزە و کێشەیان نییە، هەروەها دەشڵێن لەگەڵ هەر لەدەستدانێکی ددانەکاندا ئەوا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکە بەرزدەبێتەوە.

سەرباری ئەوەی بە روونی پەیوەندی نێوان ددان و نەخۆشی خەڵەف دیار نییە، بەڵام توێژەرەوان دەڵێن دەکرێ هۆکارەکە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە کاتی لەدەستدانی ددانەکاندا کێشە بۆ هاڕینی خواردنەکە درووستبێت، بەوپێیەش کێشە بۆ هەڵمژینی پێکهاتەکان بکات لەلایەن جەستەوە و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی بەدخۆراکی.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا