لە کاتی یاری کۆتایی یۆرۆ ٢٠٢٠ مەدالیایەکی ئاڵتونی دزرا

وەرزش 13/07/2021

Alternate Text

لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی تۆپی پێی یۆرۆ ٢٠٢٠، مەدالیای ئاڵتونی جەیمس دیجێل یاریزانی پێشووی بۆکسینگ لە ماڵەکەی خۆی دزرا.

"لە ساڵی ٢٠٠٨ لە پاڵەوانییەتی ئۆڵۆمپیادی پەکین بەدەستیهێنابوو"

ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاویکردەوە:" رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی یۆرۆ ٢٠٢٠ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیتاڵیا، مەدالیای ئاڵتوونی جەیمس دیجێل یاریزانی پێشووی بۆکسینگ لە ماڵەکەی خۆی درزا، کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە پاڵەوانییەتی ئۆڵۆمپیادی پەکین بەدەستیهێنابوو ".

هاوکات، دیجێل تۆماری ڤیدیۆیی ساتی دزینی مەدالیا ئاڵتوونییەکەی بڵاوکردەوە، کە لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە.

ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەو مەدالیایە جگە لە من بەهای بۆ هیچ کەسێکی دیکە نییە، لەبەر ئەوەی باشترین دەستکەوتی وەرزشیم بووە بەدەستمهێنابێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا