توێژینەوەیەکی زانستی ئەو خواردنانەی ئاشکراکرد کە دەبنە هۆی توشبوون بە
جەڵتەی دڵ.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی کە ماڵپەڕی "ئێسکپرێس"ی بەریتانی
بڵاویکردووەتەوە:" زۆربەی کات خراپی سیستمی خۆراک هۆکاری توشبوونە بە جەڵتەی
دڵ، بۆیە پێویستە ئەو خواردنانە بخورێن کە وزە و پێکهاتە خۆراکییە سودبەخشەکان بە
جەستە دەبەخشن ".
ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی توشبوون بە جەڵتەی دڵ:
١-گۆشتی سوور:
زۆرخواردنی گۆشتی مانگا و مەڕ ئەگەرەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و
شەکرە زیاد دەکەن، لەبەر ئەوەی گۆشتی سوور بڕێکی زۆر لە چەوری تێدایە و دەبێتە هۆی
زیادبوونی رێژەی کۆلیستڕۆڵ.
٢-بەرهەمە دانەوێڵەییەکان
پێویستە ئاگاداربن لە زۆرخواردنی ئەو خۆراکانەی لە دانەوێڵە بەرهەم
دەهێندرێن کە بڕێکی زۆری شەکریان تێدایە و دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، بەوەش ئەگەری
توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.
٣-خواردنە سوێرەکان
زۆرخواردنی خوێ کە پێکهاتەی سەرەکی سۆدیۆمە، دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی
مێشک و دڵ.
هاوکات، ئەم خواردنانە تەندروستی دڵ دەپارێزن:
١-خواردنی میوە و سەوزەوات
٢-ئەو گۆشتانەی چەورییان تێدانییە
٣-فاسوڵیا و پاقلەمەنییەکان
٤-ماسی
٥-زەیتی زەیتوون
٦- شیرەمەنییەکان
٧-هێلکە