ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی جیهان، نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس بەرزبووەوە.
بەگوێرەی ئاژانسە ئابوریەکان، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی بۆرسە لە جیهاندا، نەوتی خاوی برێنت بۆ ٧٦ دۆلار و ٣٤ سەنتی ئەمریکی بەرزبووەوە.
لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ ٧٥ دۆلار و ١٠ سەنتی ئەمریکی بەرزبووەوە.
شایەنی باسە لە ٦ی تەمموز ئەمساڵدا، نرخی نەوتی خاو ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد، کە ئەویش لە دوو ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە و گەیشتە نزیکی ٧٧ دۆلاری ئەمریکی.