چەند تۆمارێکی دەنگی ئابڕووبەرانەی پێرێز بڵاوبووەوە

وەرزش 14/07/2021

Alternate Text

چەند تۆمارێکی دەنگی ئابڕووبەرانەی پێریز بڵاوبووەتەوە کە تێیدا بە شێوازێکی خراپ باس لە چەند یاریزانێکی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تەمموز، پێگە جیهانییەکان جەند تۆمارێکی دەنگی فلۆرینتۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدیان بڵاوکردەوە کە تێیدا بە شێوازێکی خراپ باس لە هەندێک یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.
لە یەکێک لە تۆمارەکاندا کە مێژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ پێرێز دەڵێت: رائول یاریزانێکی خراپە و پێی وایە ئەو خاوەنی ریاڵ مەدریدە، ئەو هەمیشە هۆکارە بۆ دابەزینی ورەی یاریزانەکان".

کاسیاس کەسێکی بێدەسەڵاتە و وەک بوکەڵەیەکی دەستی منداڵان وایە

لە بەشێکی دیکەی تۆمارەکەدا پێرێز هێرش دەکاتەسەر ئیکەر کاسیاسی گۆڵچی ئەو کاتەی یانەکە و دەڵێت:" کاسیاس کەسێکی بێدەسەڵاتە و وەک بوکەڵەیەکی دەستی منداڵان وایە".

تۆمارێکی دیکەی پێرێز بڵاوبووەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی و ٢٠١٢ و تیایدا هێرشدەکاتە سەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ و بە خۆپەرست ناوی دەبات، لە هەمان کاتدا بە شێوازێکی خراپ باسی مۆرینهۆی راهێنەری ئەوکاتەی ریاڵ دەکات و دەڵێت:" ئەو لە خەیاڵدا دەژی".

 ئەو قسانە تایبەتن و لە کۆبوونەوەکاندا کراون

لە بەرامبەردا فلۆرینتۆ پێرێز نکۆڵی لەو تۆمارانە نەکرد و ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو قسانە تایبەتن و لە کۆبوونەوەکاندا کراون، بەهۆی ئەوەی جامی سوپەرلیگم دروستکردووە ئێستا بڵاوکراوەتەوە و بۆ ئەوەی دژایەتیمی پێبکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا