ئەنتوان گریزمانی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە نزیکە لەوەی لەگەڵ یاریزانێکی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاڵوگۆڕی پێبکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی تەممووز، رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاند:" هەموو کارەکان بۆ رۆیشتنی گریزمانی هێرشبەری فەڕەنسی و یانەی بەرشەلۆنە بەرەو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تەواوکراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆندەکە بە فەرمی رادەگەیندرێت".
گریزمان ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت لەگەڵ ساول نیگوێز
ئاماژەی بەوەشکرد:" گریزمان ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت لەگەڵ ساول نیگوێزی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید".