دوای تێپەڕینی نزیکەی سەدەیەک بەسەر دۆزینەوەی گۆڕی توت ئنخ ئامونی
فیرعەونی میسر زاناکان توانیان نهێنییەکی نەبیستراوی ئەو فیرعەونە گەنجە ئاشکرا
بکەن.
رۆژنامەی " ئیکسپرێس "ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" دوای
ئەوەی ماوەی لە ١٩٢٢ گۆڕی توت ئنخ ئامون لەلایەن هواد کارتەری شارەزای شوێنەوارەوە
دۆزرایەوە بەردەوام زانایان لەهەوڵی ئاشکراکردنی چەند نهێنییەکی ئەو گۆڕەدا بوون".
لەناو گۆڕەکەدا ماسکێکی ئاڵتونی سەرنجڕاکێش هەبووە
باسلەوەشکراوە:" لەناو گۆڕەکەدا ماسکێکی ئاڵتونی سەرنجڕاکێش هەبووە و
بە یەکێک لە گەنجینە هەرە بەنرخەکانی جیهان دادەندرێت، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەو
ماسکەی لە گەنجینەکەدا هەبووە لەگەڵ رووخساری فیرعەون توت ئنخ ئاموندا یەک
ناگرێتەوە".
توت ئنخ ئامون تەنها لە منداڵیدا گوارەی لە گوێ کردووە
ئەوەشخراوەتەروو:" ئەو گوێیانەی بۆ ماسکەکە دروستکراون کونن و شوێنی
گوارەیان لەسەرە، بەڵام توت ئنخ ئامون تەنها لە منداڵیدا گوارەی لە گوێ کردووە و
کاتێک مردووە تەمەنی بیست ساڵبووە کە پێویستبووە ئاسەواری گوارە بە گوێیەوە نەمابێت
و پێشبینی دەکرێت ئەو مساکەی لە گۆڕەکەیدابووە هی نفر تیتی دایکی بووبێت".