ئەپی "ئینستاگرام" تایبەتمەندییەکی نوێ دەخاتەکار، کە لە
رێگەیەوە زانیاری بەکارهێنەرانی ئەو ئەپە پارێزراوتر دەبێت.
"لە رێگەی چەند هەنگاوێکی ئاسانەوە لە سەلامەتی هەژمارەکەت دڵنیا دەبیتەوە"
کۆمپانیای "ئینستاگرام" بڵاویکردووەتەوە:" دەستمانکردووە بە
تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێ بە ناوی Security Checkup کە هاوکاری بەکارهێنەران دەکات بۆ پاراستنی زانیارییە کەسێتییەکانیان و لە رێگەی
چەند هەنگاوێکی ئاسانەوە دەتوانن لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هاککردنی هەژمارەکانیان
بکەن ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەم تایبەتمەندییە نوێیە دەبێتە یەکێک لە
هەنگاوەکانی خۆپارێزی، لەگەڵ ئەوەشدا چەند هەنگاوێکی دیکەش هەن کە پێویستە بەکارهێنەران
پەیڕەوی بکەن، لەوانەش زیادکردنی ژمارەی تەلەفۆن و ئیمێڵەکانیان لە ئینستاگرام، بۆ
ئەوەی لەئەگەری وەستانی هەژمارەکانیان، بتوانن لە رێگەیانەوە بەدەستی بهێننەوە
".