توێژینەوەیەک: تاوڵە، مەتەڵ و یارییە کاغەزییەکان توشبوون بەزەهایمەر دوادەخەن

تەندروستی پێش 3 هەفتە

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، چەند چالاکییەک هەن گرنگن بۆ تەندروستی مێشک و توشبوون بە زەهایمەر دوادەخەن.

"پێنج ساڵ توشبوون بە زەهایمەر و لەبیرچوونەوە دوادەخەن"

ماڵپەڕی "میترۆ" توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە:" هەریەکە لە خوێندنەوە، نوسین، دامە، تاوڵە، مەتەڵ و یارییە کاغەزییەکان پێنج ساڵ توشبوون بە زەهایمەر و لەبیرچوونەوە دوادەخەن ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" بە گوێرەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە، ئەو یارییانە سودێکی زۆری بۆ بەچالاکی مانەوەی مێشک هەیە، تەنانەت ئەکەر کەسەکە لە هەشتاکانی تەمەنیشی بێت ".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" لە توێژینەوەکەدا کە ٤٥٧ کەس بەشدارییان کردووە، بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی ئەو چالاکییانەی ئەنجامنەداوە لە تەمەنی٨٩ ساڵیدا توشی زەهایمەر بوون، بەڵام ئەو کەسانەی گرنگییان بەو چالاکییانە داوە لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا توشی لەبیرچوونەوە بوون ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا