لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەمڕۆی
یەکێتیدا بڕیاردرا هەموو دەسەڵاتەکان لە لاهور جەنگی بسەندرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان:" لە
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا بە بەشداری هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی
بڕیاردراوە تەواوی دەسەڵاتەکان لە لاهور جەنگی بسەندرێتەوە".
دەستکاری پەیڕەوی یەکێتی دەکرێت
باسلەوەشکراوە:" تا
دەستکاریکردنی پەیڕەوی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی لەدوای لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکان وەکو
هاوسەرۆکی حزبەکە دەمێنێتەوە".
ئەوەشخراوەتەروو:" لەدوای جەژن پەیڕەوی یەکێتی دەستکاری دەکرێت و سیستمی هاوسەرۆکی هەڵدەوەشندرێتەوە و پۆستی سکرتێری گشتی دادەندرێت".