پزیشکێک لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەستگیرکرا کە کە گێچەڵی سێکسی بە ئەو پیاوانەی بۆ چارەسەر سەردانیان کردبوو کە هونەرمەندیشیان تێدابووە کردووە.
پێگەی " RT "ی رووسی بڵاویکردووەتەوە:" هێزە ئەمنییەکانی میسر پزیشکێکی ددانیان لە قاهیرە دەستگیرکردووە کە ئەو پیاوانەی بۆ چارەسەر سەردانیان کردووە گێچەڵی سێکسی پێکردوون و دووان لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی وڵاتەکەش لەو کەسانەبوون کە گێچەڵی سێکسی پێکردوون".
تاوانەکە بەسەر ئەو پزیشکەدا ساغبووەتەوە و بە ١٦ ساڵ زیندانی سزادراوە
باسلەوەشکراوە:" تاوانەکە بەسەر ئەو پزیشکەدا ساغبووەتەوە و بە ١٦ ساڵ زیندانی سزادراوە، یەکێک لەو هونەرمەندانەی گێچەڵی سێکسیشی پێ کراوە عەباس ئەبو حەسەن بووە، بەڵام تا ئێستا ناوی هونەرمەندەکەی دیکە ئاشکرا نەبووە".