نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ئابوری 16/07/2021

Alternate Text

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوت زیاتر لە ٠.٢٧ دۆلار بەهاکەی لەدەستدا.

"نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٧٣ دۆلار و ١٩ سەنت دابەزی"

ئەمڕۆ هەینی، ١٦ی تەمموز، ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاویکردەوە:" بەهۆی نیازی رێکخراوی ئۆپیک بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٧٣ دۆلار و ١٩ سەنت دابەزی ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش بە ٧١ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا