پسپۆڕانی خۆراک ئاشکرایانکردووە، سەرباری ئەوەی شووتی سوودێکی زۆری بۆ
تەندروستی هەیە و چەندین جۆر لە ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، بەڵام بۆ تەندروستی
توشبووانی چەند نەخۆشییەک خراپە.
ئۆڵگا شارابۆڤا، پسپۆڕی بواری خۆراک بە ماڵپەڕی "سپۆنتیک"ی
راگەیاندووە:" خواردنی شووتی زیان بە تەندروستی ئەو کەسانە دەگەیەنێت کە بەدەست
سکچوون و نەخۆشییەکانی پرۆستات و دڵ و دەمارەکان دەناڵێنن ".
"باشتر وایە بە بڕی ٢٠٠ تا ٣٠٠ گرام شووتی پێش نانی نیوەڕۆ بخۆرێت"
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەو کەسانەش کە توشبووی ئەو نەخۆشییانە نین، باشتر وایە بە بڕی ٢٠٠ تا ٣٠٠ گرام شووتی پێش
نانی نیوەڕۆ بخۆن ".