کوڕە گەورەی هونەرمەندی ناوداری میسری عادل
ئیمام ئاشکرایکرد، دۆخی تەندروستی ئەو هونەرمەندە زۆر باشە و بەردەوام لە ژێر
چاودێری پزیشکیدایە.
رامی ئیمام، دەرهێنەر و کوڕە گەورەی
هونەرمەند عادل ئیمام بە رۆژنامەی "الوطن"ی میسری راگەیاندووە:" دۆخی تەندروستی
باوکم زۆر باشە و لە ئێستادا لەگەڵ نەوەکانیدایە لە ماڵەوە و بەردەوامیش لە ژێر
چاودێری پزیشکیدایە ".
"جارێکی دیکە لە شاشەکانەوە دەردەکەوێتەوە"
ئاماژەی بەوەشکرد:" پاش ١١ ساڵ
دوورکەوتنەوە لە کاری هونەری، عادل ئیمام بڕیاریداوە لە رێگەی پڕۆژەیەکی
سینەماییەوە جارێکی دیکە لە شاشەکانەوە
دەربکەوێتەوە ".