کۆمپانیای فەیسبووک رەخنەکانی جۆ بایدن،
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هەبوونی "زانیاری ناڕاست" لە تۆڕەمەڵایەتییەکان رەتکردەوە.
"گرنگی بەو تۆمەتانە نادەین"
کۆمپانیای فەیسبووک لە وەڵامی جۆ بایدن،
سەرۆکی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" گرنگی بەو تۆمەتانە
نادەین کە لەسەر بنەمای واقیع نین و لە فەیسبووکدا زیاتر لە دوو ملیار بەکارهێنەر
زانیاری پشتڕاستکراویان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێگەیشتووە، ئەوەش لە هەموو
ماڵپەڕەکانی دیکەی ئینتەرنێت زیاترە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پیشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا
رایگەیاندبوو:" زانیاری ناڕوون لەبارەی کۆرۆنا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
بڵاودەکرێتەوە و دەبێتە هۆی مردنی خەڵک ".