کارلۆ ئەنچیلۆتی داوای لە ئیدارەی ریاڵ مەدرید کردووە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی مباپێدا، ئەوا هەوڵی کڕینی محەمەد سەڵاح بدەن.
رۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی رایگەیاند:" کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی مباپێدا ئەوا محەمەد سەڵاحی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی بۆ بگوازنەوە".
محەمەد سەڵاح تاوەکو ٢٠٢٣ لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ گرێبەستی هەیە
لە ئێستادا محەمەد سەڵاح تاوەکو ٢٠٢٣ لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ گرێبەستی هەیە و بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، ریاڵ مەدرید بە تەواوی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی کلیان مباپێی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان، تەنها ئەو بڕە پارە زۆرەی پاریس داوای دەکات رێگرە لە بەرامبەر چوونی یاریزانە فەڕەنسییەکە بۆ ریاڵ مەدرید.