یاریزانێکی ئیسپانی بەشێوەیەکی جیاواز داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات

وەرزش 18/07/2021

Alternate Text

مارکۆس یۆرینتی، ئەستێرەی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید خۆشەویستەکەی توشی شۆک دەکات و لە نێو یاریگای یانەکەیدا داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات.

بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە مارکۆس یۆرینتی، ئەستێرەی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە بە بیانووی خەڵاتکردنی لەلایەن یانەکەیەوە خۆشەویستەکەی دەباتە نێو یاریگای "واندا میترۆبۆلیتانۆ" و پاشان لە شاشە گەورەکانی یاریگاکە گۆڵەکانی ئەو یاریزانە و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی تایبەت بە هەردووکیان نمایش دەکرێت و داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات.

بە گوێرەی ئەو دیمەنەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە، یۆرینتی لەسەر چۆک دادەنیشێت و بەشێوەیەکی رۆمانسی داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات، ئەویش بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە هاوسەرگیرییەکە قبوڵ دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا