لەرووداوێکی هاتوچۆدا لە وڵاتی ئەردەن ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا، بەڵام توانرا منداڵە دووانەکانی ناوسکی رزگاربکرێن.
ژنێکی دووگیان و هاوسەرەکەی گیانیان لەدەستداوە
رووداوی هاتوچۆکە لە باکوری ئەردەن لە هەفتەی رابردوودا روویداوە، بەهۆیەوە ژنێکی دووگیان و هاوسەرەکەی گیانیان لەدەستداوە و چوار منداڵیشیان بە سەختی برینداربوون.
منداڵە دووانەکە لە ژیاندا ماونەتەوە
ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکان، دوای گەیاندنی تەرمی ژنە دووگیانەکە بە نەخۆشخانە توانراوە بە نەشتەرگەری منداڵە دووانەکە لە سکی دەربهێنرێن و لە ژیاندا ماونەتەوە.
لەئێستادا منداڵە تازە لەدایکبووەکان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.