چۆن بەشێوەیەکی تەندروست مۆبایلەکانمان لەناو ببەین؟

هەمەرەنگ 18/07/2021

Alternate Text

زۆربەی کەسەکان کاتێک دەیانەوێت مۆبایلەکانیان بگۆڕن، ئەوا مۆبایلە کۆنەکانیان لە نێو سەلەی خۆڵ فڕێ دەدەن، کە ئەمەش زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنێت.

سێرگی گۆزمینگۆ، پسپۆڕی بواری ئەلیکترۆنی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە:" باشتر وایە لەبری فڕێدانی مۆبایلە کۆنەکانمان لە نێو سەلەی خۆڵ، ئەو مۆبایلانە بدەن بە شوێنی تایبەت بە چاککردنەوەی مۆبایل و لە بەرامبەردا بڕە پارەیەکی دیاریکراو وەردەگرن، یاخود بە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنی ببەخشن و لە بەرامبەر پڕە پارەیەک ئامێرێکی نوێ وەربگرنەوە ".

"فڕێدانی مۆبایل لە هەر شوێنێکی سروشت زیان بە ژینگە دەگەیەنێت"

ئاماژەی بەوەشکردووە:" فڕێدانی مۆبایل لە نێۆ سەلەی خۆڵ، یاخود لە هەر شوێنێکی سروشت زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی ئەو ئامێرانە لە کانزاکان و پلاستیک دروستدەکرێن، کە دەیان ساڵایان پێویستە بۆ شیبوونەوەیان ".

"پاتری ئەو مۆبایلانە کۆمەڵێک کانزای قورسیان تێدایە"

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پاتری ئەو مۆبایلانە کۆمەڵێک کانزای قورسیان تێدایە، لەوانەش رەساس، کڕۆم، نیکڵ، لیسیۆم و کادمیۆم، کە رەنگە ئەم کانزایانە مەترسی لەسەر ژینگە دروست بکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا