وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی "ئۆپیک" لەسەر زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بە چەند قۆناغێک رێککەوتن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی تەمموز، میدیاکان بڵاویانکردەوە:" رێکخراوی جیهانی ئۆپیک رێککەوتنێکی سەرەتایی لەبارەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت تاکو مانگی کانوونی یەکەم ئیمزاکرد ".
"بە چەند قۆناغێک بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن"
بە گوێرەی رێککەوتنەکە:" وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە تاکۆ کۆتایی ئەمساڵ بە چەند قۆناغێک بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" بە ٧٣ دۆلار و ٥٩ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بەدوێنێ بەجێگیری ماوەتەوە.