نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزی

ئابوری 19/07/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە بازارەکانی جیهان نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس هاڕەیکرد ئەویش دوای کۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس رێککەوتن.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تەمموز، نرخی نەوتی خاوی برێنت ڕێژەی ٥،٥٪ی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ ٦٩ دۆلار و ٥٥ سەنت دابەزی، لە هەمانکاتیشدا نەوتی خاوی تەکساس رێژەی ٦٪ی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ ٦٧ دۆلار و ٤٢ سەنتی ئەمریکی بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.

"وڵاتانی ئۆپیک پڵەس" رێککەوتن کە رێژەی بەرهەمهێنان زیاد بکەن 

ئەم دابەزینە لە ناکاوەی نرخی نەوتیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە لە کۆبوونەوەی "وڵاتانی ئۆپیک پڵەس" رێککەوتن کە رێژەی بەرهەمهێنان زیاد بکەن و لە هەمانکاتدا بەرزبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا یەکێکی دیکە بوو لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا