دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا خێزانێكی دانیشتووی قەزای بازیان لە رێگەی BMC یەوە داوایان لە هاوڵاتییان كرد بۆ دۆزینەوەی كەسێكی بەتەمەن، ئەمڕۆ ئاشكرایانكرد كە لە برسا گیانی لەدەستداوە.
هەفتەی رابردوو خێزانێكی دانیشتووی قەزای بازیان هەوڵیاندا لە ریگەی BMCیەوە بانگەوازێك بڵاوبكەنەوە لەبارەی ئەحمەد عەلی تەمەن ٧٢ ساڵەوە كە ماوەی چەند روژێك بوو بێسەرووشوێن بوو، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی تەمموز فوئاد ئەحمەد کوڕی ناوبراو بە BMC راگەیاند:” لە گوندی کونە کۆتر تەرمی باوکم دۆزراوەتەوە و لە برسا گیانی لەدەستداوە”.
تا ٧٢ کاتژمێریش لە دوای ونبوونی لە ژیاندا بووە
ئاماژەی بەوەشکرد:"بە گوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکان تا ٧٢ کاتژمێریش لە دوای ونبوونی لە ژیاندا بووە"
ئەمەش لە کاتێدایە لە چەند رۆژی رابردوودا کوڕی ئەو پیاوە بەتەمەنە بە BMC راگەیاندبوو، لە ١٣ی تەمموزەوە باوکی بە مەبەستی سەردانیکردنی خزمێکیان لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.