وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارەکانی ٢٤کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تەمموز وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:" لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ١٠٧٨ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی لەم شەپۆلە نوێیەی کۆرۆنادا پارێزگای دهۆک لە ریزی پێشەوەیە و ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە.