کەمێک لەمەوبەر لە ئەنجامی تەقینەوەی بڕێک تی ئێن تی سێ کەس بوونە قوربانی.
تی ئێن تیان بۆ بیرهەڵکەندن بەکارهێناوە
پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە:"کەمێک لەمەوبەر لە قەڵادزێ، چەند کرێکارێک ویستوویانە لەرێگەی بەکارهێنانی تی ئێن تییەوە بیری دەستی هەڵبکەنن پێیاندا تەقیوەتەوە".
کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن
ئاشکراشیکرد:" لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە بە ناوی ( م . س . ح ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٨ دانیشتووی گوندی سەیداحمەدان گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش کە یەکێیان کوڕی خاوەنی باخەکە بووە برینداربووە باری تەندروستیان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.