شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری دەدەن لە کوڵان و برژاندنی گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەڵ.
شارەزایانی بواری پزیشکی رایدەگەیەنن، خواردنی گۆشتی سوور چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام پێویستە راستەوخۆ دوای سەربڕینی ئاژەڵەکە ٦-٨کاتژمێر بکرێتە ناو ساردکەرەوەوە پاشان بۆ کوڵاندن یان برژاندن ئامادەبکرێت.
سەبارەت بە هۆکاری ئەم کردارە، شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن:"گۆشتی ئاژەڵ هەڵگری چەندین جۆر بەکتریایە، باشترین رێگەش بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی باشترە تا تێپەڕینی ماوەیەک گۆشتەکە بەکارنەهێندرێت".