ئەمریکا..سزای یەکەمین تۆمەتباری هێرشکردنە سەر بینای کاپیتۆڵ درا

جیهان 21/07/2021

Alternate Text

دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا سزای هەشت مانگ زیندانیکردنی بەسەر یەکێک لە تۆمەتبارەکانی هێرشکردنە سەر بینای کاپیتۆڵ سەپاند.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردوەتەوە:"پۆڵ هودجگینز، یەکێک لە تۆمەتبارەکانی هێرشکردنە سەر بینای کاپیتۆڵ، بە هەشت مانگ زیندانیکردن سزادراوە".

تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادگا وتبووی:"پەشیمانم لەو رەفتارەم، بەهۆی کاریگەریم بە رەفتاری ئەوانی دیکە ئەو کارە گێرەشێوێنانەم کردووە، بەرپرسیارێتی تەواوی هەڵدەگرم".

تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە رووداوی هێرشکردنە سەر بینای کاپیتۆڵی ئەمریکا لەکاتی شکستە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان تۆمەتبارکراون، هودجینگز، یەکەمین کەسە بەو تۆمەتە سزادرابێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا