لە رووداوێکی دەگمەندا هاوڵاتییەکی شاری کەرکوک گۆڕی بۆ دروست دەکرێت و بۆ ماوەی چەندین ساڵ خێزانەکەی دەزانن شەهیدبووە، بەڵام تا ئێستاش لە ژیاندا ماوە.
لەساڵی ١٩٨٢ لەکاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە بەسرە بەدیل گیراوە
زیاد قادر، هاوڵاتییەکی شاری کەرکووکە، وەک خۆی بە BMCراگەیاند:" لەساڵی ١٩٨٢ لەکاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە بەسرە بەدیل گیراوم، لەو کاتەدا هەواڵ بۆ خێزانەکەم هاتووە کە شەهیدکراوم".
بۆ ماوەی چەند ساڵێک منداڵەکانم هاتوونەتە سەر گۆڕەکەم
باسی لەوەشکرد:"چەند پارچە ئێسک و پروسکێک دراوەتە بە خێزانەکەم، دواتر ئەوانیش ناشتوویانە و منداڵەکانم بۆ ماوەی چەندین ساڵ سەردانیان کردووە و خزمەتیان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای هەشت ساڵ لە دیل بوونم گەڕامەوە ناو خێزانەکەم و چەندین جار بەلای ئەم گۆڕەدا هاتووین و سەردانمان کردووە و سورەتی فاتیحامان خوێندووە، هەتا ئێستا نازانین ئەو ئێسک و پروسکانە هی کێ بوون نێژراون".