پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەک لەبارەی هێرشکردنە سەر پاسێکی گەشتیاری بڵاودەکاتەوە

کوردستان 21/07/2021

Alternate Text

پارێزگاری هەولێر رەتیدەکاتەوە هێرشکرابێتە سەر پاسێکی گەشتیاری و ئاشکرای دەکات ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە.

رووداوی تری هاوشێوەی لەرۆژانی جەژن رووینەداوە

ئەمڕۆ چوارشەممە دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه شتياران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە پارێزگاری هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە ئەم رووداوە بەهەموو شێوەیەک دوورە لەڕاستی و هیچ رووداوێکی لەمجۆرە و رووداوی تری هاوشێوەی لەرۆژانی جەژن رووینەداوە".

رووداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن روویداوە

ئاشکراشیکردووە:" ئەم گرتە ڤیدیۆیە و رووداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن ڕوویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا