" بە ناسنامەی ساختە دژە تیرۆر بەکارهێندراوە"

کوردستان 21/07/2021

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو کەسانەیدا کە بەنایاسایی ناسنامەی دژە تیرۆریان بۆکراوە و سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی ئەو کەسانەش وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.

هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕوبەڕووی دادگا دەکرێتەوە

 

بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا:"  سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژە تیرۆرەوە دەرکراون هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێکیش بە یاسایی لەدەزگای دژە تیرۆر کارمەند نەبووبێت و سوودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک و بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەربگیرێتەوە، هەرکەسێکیش پابەند نەبێت ڕوبەڕووی دادگا دەکرێتەوە".

 ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێوە بۆ ھێزەکانی دژە تیرۆر دروسدەکرێت

ئەمە لەکاتێکدایە بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار ناسنامەی دژە تیرۆر بەنایاسایی دروستکراوە، کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون و بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێوە بۆ ھێزەکانی دژە تیرۆر دروسدەکرێت و سەرجەم ئەو ناسنامانەی پێشتر وەردەگیرێنەوە و ڕادەگیرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا