پۆلیسی سلێمانی: یەکشەممە مۆڵەتی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کۆتایی دێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەو مۆڵەتە کۆتایی دێت کە داندرابوو بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" رۆژی یەکشەممە ماوەی ئەو مۆڵەتە کۆتایی دێت کە داندرابوو بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و ئۆتۆمبێلە جام ڕەشەکان".

ئەگەری هەیە لە پاش رۆژی یەکشەممەوە لە شەقامەکاندا بازگە دابندرێت


ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەگەری هەیە لە پاش رۆژی یەکشەممەوە لە شەقامەکاندا بازگە دابندرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی بڕیاردرا بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جام ڕەشدا، بە گوێرەی بڕیارەکەش ماوەی پێنج رۆژ مۆڵەت درابوو بە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێل و چەکانە تا بیانفرۆشن یاخود چارسەری دیکەیان بۆ بدۆزنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا