دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک دەستگیر کران

کوردستان 22/07/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی راپەڕین رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێکی چوارقوڕنە دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" هاوڵاتییەک سکاڵای لای تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمارکردبوو، بە وتەی خۆی ماڵیان لە چوارقوڕنەیە و هەزار و ١٠٠ دۆلار لە ماڵەکەیدا دزراوە".

لە م

اوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دوو تۆمەتبار دەستگیرکران


ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانکەیاندا نا".
باسی لەوەشکرد:" دوو تۆمەتبارەکە ناویان (ب.پ.ع) و (ع.ک.ع)ە و لە دایکبووی ٢٠٠٣ و ٢٠٠١ن، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی ٧٠٠ دۆلار و ٣٨ هەزار دیناری عێراقی و مۆبایلێکی جۆری ئایفۆن، لە ئێستاشدا بە پێی ماددەی ٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقدا راگیراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا