لە ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ٢٠ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 22/07/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمیری رابردووی بۆ حاڵەتەکانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە  وبە گوێرەی ئامارەکە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" لە کۆی ئەنجامدانی هەشت هەزار و ٢٣ پشکنین ١٢٢٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ٢٢ کەسیش بەهۆی لێکەوتەکانی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ٧٠١ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا