سەرپەرشتیاری نوێی کەناڵی ئاسمانی کەرکوک دەستبەکاربوو

کوردستان 22/07/2021

Alternate Text

ستران عەبدوڵا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری نوێی دەزگای میدیایی کەرکوک کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەشێک لە کارمەند و بەڕێوەبەرانی دەزگای میدیایی کەرکوکدا ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، ستران عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند:" ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی عیماد ناسح، سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای میدیایی کەرکوک لەگەڵ بەشێک لە کارمەند و بەڕێوەبەرانی ئەو کەناڵەدا کۆبووینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"  لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە سیاسەتی راگەیاندنی یەکێتی و ئەرکی راگەیەندنکاران لە خزمەتی پێکەوە ژیان لە کەرکوک کرد، هەروەها گفتوگۆمان لە بارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان کرد".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا