بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، دەستیان بەسەر بڕی دوو کیلۆ و ٥٠٠ گرام تلیاکدا گرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند:" لە چالاکییەکدا توانیمان دەستبگرین بەسەر بڕی دوو کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک و بڕی ٥٠٠ گرام کریستاڵدا".
ئەو ماددانە لە سنووری وەرتێ دەستیان بەسەردا گیراوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو ماددانە لە سنووری وەرتێ دەستیان بەسەردا گیراوە و لەهەمانکاتیشدا تۆمەتبارێک بەناوی (ع.و.س) دەستگیرکراوە کە دانیشتووی هەرێمە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رەوانەی بەردەمی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە".