گەنجێک لە رووباری سیرواندا خنکا

کوردستان 22/07/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەلار رایگەیاند، تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵیان لە رووباری سیرواندا دۆزیوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەلار رایگەیاند:" کاتژمێر ٤:١٤ی دوای نیوەڕۆ ئاگادارکراینەوە گەنجێک لە گوندی ساڵح ئاغا لە رووباری سیروان خنکاوە و دەستبەجێ تیمەکانی مەلەوانیمان بەرێکەوتن بۆ شوێنی رووداوەکە"

لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" پاش گەڕانێکی کەم توانرا تەرمی گەنجەکە بدۆزرێتەوە، گەنجەکە ناوی مەهدی عەباسە و خەڵکی شاری بەغدایە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا