بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا ١٢٠ تووشبووی کۆرۆنا لە ژێر ئامێری هەناسەداندان و ١٤ تووشبووش لە بەشی چاودێری چڕدان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەممووز، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" لەو ماوەیەدا ٢٠ تووشبوو داخڵی نەخۆشخانەکان کراون و دوو کەسیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".
لە ئێستادا ١٣٤ تووشبوو لە نەخۆشخانەکادا بوونی هەیە و لەو ژمارەیەش ١٢٠یان لە ژێر ئامێری هەناسەداندان
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا ١٣٤ تووشبوو لە نەخۆشخانەکادا بوونی هەیە و لەو ژمارەیەش ١٢٠یان لە ژێر ئامێری هەناسەداندان و ١٤شیان لە بەشی چاودێری چڕدان".