"شەش کەس بە تۆمەتی قاچاخچییەتی لە مەرزی باشماخ دەستگیرکراون"

کوردستان 22/07/2021

Alternate Text

سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، لە دوای بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ نەهێشتنی قاچاخچیەتی شەش کەس لە مەرزی باشماخ دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، مەریوان شێخ کەمال سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند:" بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ زیاتر کۆنتڕۆڵكردنی کاری بازرگانی لە دەروازەکان و نەهێشتنی قاچاخچیەتی کاریگەری زۆرباشیان هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی قاچاخچیەتی".

دوای دەرکردنی بڕیارەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ شەش کەس بە تۆمەتی قاچاخچیەتی دەستگیرکراون 

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای دەرکردنی بڕیارەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ شەش کەس بە تۆمەتی قاچاخچیەتی دەستگیرکراون و دۆسیەکانیشیان رەوانەی پۆلیسی باشماخ کراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا