پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک بە خنکاوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە ویستویەتی کوڕەکەی لە خنکان رزگار بکات.
ئەمشەوی پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" هاوڵاتییەک بە ناوی (ع.س.آ) بە خنکاوی گەیندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بە وتەی کەسوکارەکەی لە ناوچەی هەڵاوێژە کوڕێکی تەمەن ١٤ ساڵ کەوتووەتە ناو ئاوەوە و باوکیشی هەوڵیداوە ژیانی رزگار بکات، بەڵام لە ئاکامدا خۆی گیانی لەدەستداوە، کوڕەکەشی لەلایەن برایەکی قوربانییەکەوە ژیانی رزگارکراوە".
قوربانیەکە لە دایکبووی ١٩٧٣ە و پیشەی ئەندازیارییە
باسی لەوەشکرد:" قوربانیەکە لە دایکبووی ١٩٧٣ە و پیشەی ئەندازیارییە و دانیشتووی قەڵادزێیە".