لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیی بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەم دواییەوە،سەرچاوەیەک ئەو هەواڵانەی بۆ BMC رەتکردەوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە BMCراگەیاند:"ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە، سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی لەگەڵ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکن بە مەبەستی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی و نەهێشتنی هاوسەرۆکی بە یەکجاری و دانانی سکرتێری گشتی بۆ حیزبەکە".
باسی لەوەشکرد:"ئەندامانی سەرکردایەتی لەگەڵ ئەوەدان رێوشوێنەکانی ئەو بڕیارانە جێبەجێبکرێن کە لە کۆبوونەوەی رابردوودا یەکلایی کرانەوە".
بەوتەی سەرچاوەکە:"یەکێتیی جارێکی دیکە ناچێتەوە قۆناغی پێش ۸ی تەمموز".