بەڕێوەبەری بازرگانی و خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا نۆ ماددەی خۆراکی نوێ گەیشتووەتە کۆگاکانیان و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنیان دەکرێت.
ئەمشەوی پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری بازرگانی و خۆراکی سلێمانی رایگەیاند:" لە ئێستادا نۆ ماددەی خۆراکی نوێ گەیشتووەتە کۆگاکانمان لەوانەش نیسک و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا".
جۆری ئەو برنجەی بڕیارە دابەشبکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا گۆڕاوە و ئەو برنجەی ئێستا لەبەردەستە کوالێتییەکەی زۆر باشە
ئاماژەی بەوەشکرد:" جۆری ئەو برنجەی بڕیارە دابەشبکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا گۆڕاوە و ئەو برنجەی ئێستا لەبەردەستە کوالێتییەکەی زۆر باشە، لە سەرتای هەفتەی داهاتووەوە بە پێی لیستەکان بەشەخۆراک رەوانەی ناوچە جیاوازەکان دەکرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت".